ئابووری

عیراق داوای 50٪ داهات دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق داوای 50٪ داهات دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی مووچەی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵ ئاشکرایکرد تاوەکو ئەم ساتە هیچ رێککەوتنێک لەسەر هەناردەی نەوت نییە و کۆمپانیاکان رازی نین.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "کۆمانیاکان داوای گرێبەستێکی نووسراو لەگەڵ ملیارێک دۆلار قەرزی پێشتریان دەکەن و بەغدا پێی گوتوون پەیوەندییان بە ملیارە دۆلاری پێشووتر نیە و 16 دۆلار دەدەنە حکومەتی هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ گەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆ، بەغدا داوای 50%ی داهات دەکات، هەرێم ئامادەی دەربڕیوە 50٪ی گومرگ و باج بدات نەک رسوومات مافی هەرێم خۆیەتی و چەندین رسومات لە هەرێمی کوردستان هەیە کە لە عیراق نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەبێ نەوت مووچە نانێرن، ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتووش رێککەوتن نەکرێت، دادگای فیدڕاڵی یان دامەزراوەیەکی یاسایی تایبەتمەند بەروونی پابەندبوونی هەردوولا دیاری دەکات( ئەمەش لە بەرژەوەندی هەرێم نابێت)".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan