ئابووری

مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە کە  سبەینێ مووچەی فەرمانبەرانی  هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت و بەشێک لەو فەرمانبەرانە جگە لە مووچەی مانگی شەش مووچەیەکی ساڵی رابردوو وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "سبەینێ دووشەممە فەرمانبەرانی  هەمیشەیی و گرێبەست لە سەرجەم وەزارەتەکان، ئەوانەی تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، مووچەکانیان دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو فەرمانبەرانەی لە 2024/7/1وە بە شێوەی هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بەمنزیکانە لیستی دابەشکردنی مووچەکانیان بەپێی وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، جگە لە فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە  و خوێندنی باڵا  فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکانی تر مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan