ئابووری

دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێم هاوتای عیراق دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێم هاوتای عیراق دەکرێت
مەودا میدیا-

مانگی رابردوو پەرلەمانی عیراق یاسای پەروەردەی هەموارکردەوەو بەپێی هەمووارەکە دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیاد دەکرێت لەگەڵ تەرخانکردنی پارچەیەک زەوی بۆ مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان رایگەیاند "بۆ هاوتاکردنی دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان و جیبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق شاندێکی یەکێتی مامۆستایان سەردانی بەغدایان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەردانەکە ئەنجامی باشی هەبووە و ئەگەر بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە پەسەند بکرێت، مووچەی مامۆستایان زیاد دەبێت، ئەوانیش هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە هەرێم چڕدەکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan