ئابووری

لەمساڵ 114 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم كراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمساڵ 114 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم كراوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد لەمساڵدا مانگانە زیاتر لە 14 هەزار ئۆتۆمبێل، هاوردەی هەرێمی كورستان كراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 114 هەزار ئۆتۆمبێل لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانەوە هاوردە كراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەكو كۆتایی مانگی هەشتی ئەمساڵ مۆڵەتی بازرگانی بە زیاتر لە 500 کەس و كۆمپانیا دراوە کەئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەكەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan