ئابووری

هێلکە گرانبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێلکە گرانبووەتەوە


مەودا میدیا-

لەگەڵ دەستپێکی هاتنی وەرزی پایزو کۆتایی هاتنی وەرزی گەرما، نرخی هێلکە گرانبووەتەوە.

سۆران هادی، خاوەنی مارکێت لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو ساڵێک لە کۆتایی وەرزی هاوین نرخی هێلکە گراندەبێتەوە".

وتیشی "خواست لەسەر هێلکە دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی، ئێستا یەک تەبەقە هێلکە بە 5250 دینارە، بە دانە 5 هێلکە بە هەزار دینارە".

بەپێی ئەو داتایانەی بە مەودا میدیا دراون "لە هەرێمی کوردستان پێویستی رۆژانەی هێلکە سەرو 2 ملیۆن هێلکەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan