ئابووری
خواست لەسەر کارەبا 25% کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی رووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری خواست هاوڵاتییان لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری خواستی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی کارەبا لە 25% کەمیکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو بە تایبەت پێش هاتنی پڕۆژەی رووناکی خواستی هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی بۆ بەکارهێنانی کارەبا 800 مێگاوات بووە لە بەرانبەر پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستا ئاستی بەکارهێنان بۆ 600 مێگاوات کارەبا دەبەزیوەو پێشبین دەکەن بەهۆی گۆڕانی وەرز و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاستی بەکارهێنانی کارەبا بۆ رێژەی 30% بۆ 35% و زیاتر دابەزێت".
ب ح

بیروڕا