ئابووری
حکومەتی هەرێم چێژ لە برسیبوونی خەڵک دەبینێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پاساوی ناڕازیبوونی کۆمپانیاکانی نەوت راست نییە و پاساوێکی دروستکراوی دەستی دەسەڵاتە تاوەکو نەوت لە ژێر دەستیاندا بمێنێتەوە و چێژ دەبینن لە دواکەوتنی مووچە و برسیبوونی خەڵک.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە رێژەی 60٪ی نەوت لەلایەن کۆمپانیای (کار)ی خۆیانەوە بەرهەمدەهێنرێت کە نزیکەی (120 هەزار) بەرمیلی رۆژانەیە و ئەوەش کۆمپانیای بیانی نییە، بۆ لەپێناو قووتی خەڵک لە رێگەی (سۆمۆ)وە نایفرۆشن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵاتدارانی هەرێم دەتوانن نەوتی بەرهەمهاتووی کۆمپانیای(کار) لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عیراقییەوە بفرۆشن کە لە ئێستادا بەشی زۆری نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنێت".
ب ح

بیروڕا