ئابووری

نرخی زێڕ ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد

مەودا میدیا-
كەمێك پێش ئێستا نرخی زێڕ ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە بازاڕەكانی جیهاندا تۆمار كرد و هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 3,695 دۆلار كە یەكەمجارە لە مێژوودا بگات بەو نرخە. 

هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخەكە زیاتر بەرزبووە و نرخی هەر مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 گەیشتە زیاتر لە 750 هەزار دیناری عیراقی كە ئەو نرخەش نرخێكی پێوانەییە بۆ مسقاڵێك ئاڵتوون لە رابردوودا.

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"كەمجار بەو شێوەیەی ئێستا زێڕ تەنها بە یەك ئاراستە و بە تایبەتیش بەرزبوونەوە رۆشتووە، چونكە خێرایی بەرزبوونەوەی ئێستای زێڕ باوەڕپێنەكراوە". 

وتیشی"هەستدەكرێت سیاسەتێكی جیهانی دەیەوێت نرخی زێڕ بگاتە ئاستێك كە زۆر زیاتر لە ئێستا بەرزتر بێت، چونكە هیچ هەواڵێك كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی نابێت و تا دێت زیاتر بەرزدەبێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەگەر بەم شێوەی ئێستا بێت ئەوا پێشبینی دەكەن تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بگاتە سەرووی چوار هەزار دۆلار". 
 ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan