گێتی

ناتانیاهۆ هۆشداریی دایە چەند وڵاتێک

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناتانیاهۆ هۆشداریی دایە چەند وڵاتێک


مەودا میدیا- 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداریی دایە قەتەر و ئەو وڵاتانەی داڵدەی ئەوانەیان داوە كە بە تیرۆریست ناویان دەبات و خستنیە بەردەم یەكێك لە دوو بژاردە، ئەگەرنا ئیسرائیل دەستوەردان دەکات.

ناتانیاهۆ لە وتەیەكدا رایگەیاند "بە قەتەر و هەموو ئەو وڵاتانەی کە تیرۆریستانیان  داڵدە داوە دەڵێم، یان دەریان بکەن یان راپێچی دادگايان بكەن، ئەگەر نەیكەن، ئێمە دەیکەین".

 وتیشی "ئەمڕۆ پێنجشەممە (11)ی ئەیلولە، ئێمە ئەم بەروارەمان لەیادە، لەو رۆژەدا تیرۆریستان ترسناکترین کۆمەڵکوژییان لەسەر خاکی ئەمەریکا ئەنجامدا لەدوای دامەزراندنی ئەمەریکاوە، ئێمەش (11)ی ئەیلولی خۆمانمان هەیە،(7)ی تشرینی یەکەمی 2023مان لەبیرە، لەو رۆژەدا تیرۆریستان ترسناکترین کۆمەڵکوژییان لەدژی گەلی جولەکە ئەنجامدا لەدوای هۆلۆکۆستەوە".

 ئاماژەی بەوەشكرد "ئێمە بەتەواوی ئەو کارەمان کرد کە ئەمەریکا کردی کاتێک تیرۆریستانی قاعیدەی لە ئەفغانستان كردە ئامانج و ئوسامە بن لادنی لە پاکستان کوشت، ئێستا وڵاتانی جیهان ئیدانەی ئیسرائیل دەکەن، پێویستە شەرم لە خۆیان بکەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan