ئابووری

عیراق زۆرترین زێڕى كڕیووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق زۆرترین زێڕى كڕیووه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ناو وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان، عیراق زۆرترین زێڕى كڕیووه‌ كه‌ نزیكه‌ى 30 تۆن ده‌بێت و له‌ دوو فڕۆكه‌خانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌.

فەیاز دلێمی، سەرۆکی سەنتەری ناوەندی بۆ هەڵسەنگاندنی جۆریی و کوالیتی کۆنترۆڵى عیراق رایگه‌یاند "لە نێوان مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2023 تا کۆتایی ساڵی 2024 لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی بەغداد و نەجەفەوە 28 تۆن و 298 کیلۆگرام زێڕ هاوردەى عیراق کراوە".

ئاشکراشی کرد "لە کۆتا سێ مانگی ساڵی 2023 چوار تۆن هاوردەکراوە، لە کاتێکدا کۆی زێڕە هاوردەکراوەکان بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە ساڵی 2024دا 24 تۆن بووە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیش دووەم گەورەترین کڕیاری زێڕه‌".

ئاماژەی به‌وەشکردووە "پشکنینی زێڕە هاوردەکراوەکانیان کردووە و لە رێکارە جیاوازەکانی وەکو پشکنین داهاتە داراییەکانیان پێنج ملیار و 536 ملیۆن دیناری تێپەڕاندووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan