ئابووری

زێڕ لەبەردەم بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی بێ وێنەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زێڕ لەبەردەم بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی بێ وێنەیە


مەودا میدیا-

بەپێی پێشبینییەکان و شارەزایان و بانکە جیهانییەکان، بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا بەنیازی کەمکردنەوەی سوی بانکییە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ دەبێت.

بانکە جیهانییەکان پێشبینیی خۆیان بۆ بەهای زێڕ لە هەفتەی داهاتوو کردووەو ئەوان دەڵێن "بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا بەنیازە هەفتەی داهاتوو سوی بانکی کەمبکاتەوە  بەڕێژەی لە سەدا 0،5 ئەوەش بە واتای زیاتر گرانبوون و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی".

پەیوەندیی نێوان سوی بانکی و نرخی زێڕ پێچەوانەیە، کاتێک سوی بانکی بەرزبکرێتەوە نرخی زێڕ دادەبەزێت، کاتێکیش سوی بانکی کەمبکرێتەوە، نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە.

لە لایەکی ترەوە، بەرزبوونەوەی قەرزەکانی ئەمەریکا بۆ سەرو 35 تریلیۆن دۆلار، هەروەها بوونی یەدەگی ئەو وڵاتە کە 8800 تۆن زێڕە، وایکردووە ئەمەریکا بیر لەوە بکاتەوە کە زێڕ بکاتە پەناگەیەکی باش بۆ ئەوەی بتوانێ کەمێک لە قەرزەکانی سەری کەمبکاتەوە.

هەفتەی رابردوو، بانکە جیهانییەکان پێشبینیی ئەوەیان کرد نرخی یەک ئۆنسە ئاڵتوون بۆ 3750 دۆلار بەرزبێتەوەو ئەم هەفتەیەش بۆ 3674 دۆلار بەرزبووەو دواتریش بۆ 3650 دۆلار دابەزی.

ع
Qaiwan
Qaiwan