ئابووری
خاوه‌ن پشكه‌كان چاویان له‌وه‌یه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕیاریدا چه‌ند موڵكێكى شاسوار عه‌بدولواجیدى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ بفرۆشێت و یه‌كێك له‌و موڵكانه‌ش چاڤى لاند ده‌بێت، خاوه‌ن پشكه‌كان چاوه‌ڕێى قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن.
نه‌ژاد ساڵح، یه‌كێك له‌و خاوه‌ن پشكانه كه به 170 هه‌زار دۆلار به‌شداریی كردووه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌دواى بڕیارى گرتنى شاسوار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ندین موڵكى و فرۆشتنى له لایه‌ن حكومه‌ت كه وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، ئێمه‌ش چاومان له‌وه‌یه قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه".
وتیشى "چه‌ندین ساڵه خاوه‌ن پشكه‌كان هیچ مافێكیان پێنه‌دراوه، به‌پێى یاساش پێویسته قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش كه ده‌فرۆشرێت، پاره‌ى خاوه‌ن پشكى تێدایه و پێویسته ئه‌و خه‌ڵكه لانى كه‌م پاره‌ى خۆى وه‌ربگرێته‌وه".
ئه‌وه‌شى باسكرد "له پرۆژه‌ى چاڤى لاند نزیكه‌ى نۆ هه‌زار كه‌س پشكیان هه‌یه، كۆى ئه‌و پاره‌ى كه خاوه‌ن پشكه‌كان داویانه 22 ملیۆن دۆلاره و هه‌موو به‌بێ جیاوازى قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
ع
بیروڕا



