کوردستانی
باخچهلى: ئهحمهد تورك بگهڕێننهوه بۆ سهرۆكى شارهوانى مێردین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆكی پارتى نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەیە) رایگهیاند، ئاشتیی باڵندەیەكی یەك باڵ نییە، بۆ ئەوەی بفڕێت پێویستی بە باڵێكی تر هەیە، عهبدوڵڵا ئۆجهلان باڵێكی ئاشتی بەدیهێناو پارتی كرێكارانی كوردستانی هەڵوەشاندەوەو چەكیان فڕێدا.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتى نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەیە) رایگهیاند "ئێستا گەیشتوینەتە قۆناغی پێكەوەژیانی هاوبەش و كۆمسیۆنەكەی پەرلەمانیش بەردەوامە لەكارە بەرهەمدارەكانی".
وتیشى "ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانی مێردین بوو، بەڵام لەكارخرا، ئەو رۆڵی هەبوو لە بنیادنانی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ زامنكردنی ئاشتیی و ئارامی لە توركیا، لەم حاڵەتەدا دەبێت ئەحمەد تورك بگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستەكەی، دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ شارەوانییەكەی، ئەمە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی گیانی برایەتیی و ئاشتیی، هەمان شتیش بۆ ئەحمەد ئوزەری سەرۆكی شارەوانی وان".
ئهوهشى خستهڕوو "ئۆجەلان دامەزرێنەری پەکەکە لە 27ی شوباتدا لێدوانێکی دا. زۆر بەڕوونی هەڵوێستی خۆی بۆ کۆمەڵگا دەربڕی و پابەندی قسەكانی بوو، پەکەکە هەڵوەشاوەتەوەو چەکەکانی دانراون، بۆیە پەکەکەو توخمە گرێدراوەکانی (مەبەستی لە هەسەدەیە لە رۆژئاوای كوردستان) لە هەر شوێنێک بن، پابەندن بەوەی ملکەچ بن بۆ ئۆجالان و رێزی لێبگرن و بەپێی ڕێنماییەکانی رەفتار بکەن".
ع
بیروڕا



