ئابووری

کاوە عەلی: کۆمپانیاکان زەرەر لە قازانجدا دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاوە عەلی: کۆمپانیاکان زەرەر لە قازانجدا دەکەن
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد کۆمپانیاکان پێناچێت رێککەوتنی دوێنێ جێبەجێ بکەن، چونکە لەئێستادا قازانجی کۆمپانیاکان زۆرترە لەو رێگەیەی کە نەوت بدرێت بە کۆمپانیاکان لە بری 16 دۆلاری تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوت 265 هەزار بەرمیل نەوتە، بەم  رێگەیەی کە رێککەوتن دەکرێت بەنرخی ئێستا کە نەوت بە 67 دۆلارە، کۆمپانیاکان بە نزیکەی لە 20% نەوتەکەیان بۆ دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەگەر نەوت بەرزببێتەوە کۆمپانیاکان قازانجەکانیان کەمتر دەبێتەوە، ئەو بڕە تەنها بۆ دوو مانگە، دوای دوو مانگ کۆمپانیایەکی بیانی هەڵسەنگاندن بۆ تێچوو و گواستەوەی نەوتی هەرێم دەکات کە چەندی  تێدەچێت  و ئەوە دەکرێتە پێوەر  بەڵام لە ئێستادا بەمشێوەیە لە 40%ی نەوت دەمێنێتەوە بۆ کۆمپانیاکان  و  ئەگەر نەوت بەرزبێتەوە زیاتر سوود دەبینن".

ئەوەشی خستەڕوو " کۆمپانیاکان بەپێی ئەم رێککەوتنە کە نەوت لەبری 16 دۆلاری گواستەوە و بەرهەمهێنان وەرگرن لە 50%ی کەمتر لە شێوەی ئێستا وەردەگرن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan