ئابووری

هاوردەکردنی 44 جۆر بەروبووم قەدەغە کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوردەکردنی 44 جۆر بەروبووم قەدەغە کرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق ئاشکرایکرد بەهۆی زۆربوونی بەروبوومی ناوخۆیی و لەپێناو ساغبوونەوەیان، هاوردەکردنی 44 بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی لە دەرەوە  قەدەغە دەکات.

مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند "بۆ پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و لە رێگەی ساڵنامەی کشتوکاڵییەوە هاوردەکردنی 44 بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵییان قەدەغە کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەکەیان لەپێناو پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکانە و دەبێت چاودێری دەروازە سنوورییەکان بۆ رێگریکردن لە بەقاچاخهێنانی کاڵاکان بۆ ناو عیراق تووندتر بکرێنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو " باجی گومرگی بۆ زۆربەی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانە دادەنرێت کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن، بۆئەوەی بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بفرۆشێت و جووتیاران زیانیان بەرنەکەوێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan