ئابووری
نه‌رمین مه‌عروف: ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت دڵنیایی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت له باره‌ى راپۆرته‌كه‌ى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم دڵنیایی داوه و ده‌ڵێت، راپۆرته‌كه ئه‌رێنییه.
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خۆی وه‌فدی هه‌رێمی نه‌ویستووه، به‌ڵام داوای كردووه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی داد و دارایی هه‌رێم ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بێت، چونكه هاوتاكانیان له حكومه‌تی فیدڕ‌اڵیی به‌شدارن".
وتیشى "ئەنجومەنی دەوڵەت ویستویانه بۆچوونی هه‌رێمیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه (ناكۆكی هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتە نانەوتییەكانی كوردستان) وه‌ربگرن، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت پێى وتوم وه‌ك ئه‌نجومه‌ن راپۆرته‌كه‌مان ئاماده كردووه و بۆچوونه‌كانیشمان باشه‌و ناوه‌ڕ‌ۆكی راپۆرته‌كه‌مان ئه‌رێنییه، به‌ڵام چاوه‌ڕ‌ێی نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین تا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه ده‌رببڕ‌ێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "داهاتی نانه‌وتی ته‌واوكه‌ری پرسه‌كانی دیكه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی مانگی ته‌مووزه، وترابوو ئه‌و 120 ملیار دیناره‌ی كه پێویسته هه‌رێم ره‌وانه‌ی بكات بۆ مانگی پێنجه، ئه‌وه بوو بۆ مانگی شه‌شیش هه‌مان بڕ به‌كارهێنرا، به‌ڵام به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بێت، پێویسته لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكه‌ن له داهاتی هه‌رێمی كوردستان كامه‌یان پێویسته 50%ی بدرێته‌وه به‌گه‌نجینه‌ی فیدڕ‌اڵی".
ع
بیروڕا



