ئابووری
چینێكى تر هه‌ژمارى من پڕده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت هه‌ژمارى من پڕبكه‌نه‌وه، ده‌توانن په‌یوه‌ندیی به بانكه‌كانه‌وه بكه‌ن و فۆڕمى هه‌ژمارى من پڕبكه‌نه‌وه.
سامان حسێن، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داوا نه‌كراوه كه‌مئه‌ندامانى كوردستان فۆڕمى هه‌ژمارى من پڕبكه‌نه‌وه و بكرێته زۆره‌ملێ".
وتیشى "له بانكه‌كان فۆڕمى هه‌ژمارى من هه‌یه و هه‌ر كه‌مئه‌ندامێك بیه‌وێت، ده‌توانێت سه‌ردانى بانك بكات و فۆڕمى هه‌ژمارى من پڕبكاته‌وه".
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، له هه‌رێمى كوردستان مانگانه 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له رێگه‌ى هه‌ژمارى من مووچه وه‌رده‌گرن و نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ریش فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه.
ع
بیروڕا



