ئابووری
دارا سێكانیانى: ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسا له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌مى ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ى پرسه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه و ته‌نها ئه‌نجومه‌نێكى راوێژكارییه و راى خۆى ده‌دات له باره‌ى كێشه‌ى مووچه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسا له په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌تى عیراق لیژنه‌یه‌كه زیاتر راوێژكارییه و فه‌توا ده‌دات له‌باره‌ى بابه‌ت و پرسه‌كان، بۆچوون و راو سه‌رنجى خۆى ده‌دات له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و راى خۆى ده‌داته‌وه به حكومه‌تى عیراق".
وتیشى "له باره پرسى مووچه داوایه‌كیان لێكراوه، به‌ڵام بۆچوونى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت پابه‌ندبوونى نییه، چونكه بڕیارى دادگاى فیدراڵیی هه‌یه له‌باره‌ى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌ڵام نه هه‌رێم و نه به‌غدا هیچكام پابه‌ندنه‌بوون پێوه‌ى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت هه‌ر بڕیارێك بدات ماناى ئه‌وه نییه كه كۆتاییه‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه ده‌كات، ئه‌م ته‌نها راى خۆى ده‌دات له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
ع
بیروڕا



