ئابووری
كوله‌كه گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى بڕه‌كه‌ى له‌ناوخۆ، نرخى كوله‌كه له بازاڕه‌كان و عه‌لوه‌ش گرانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت.
خه‌سره‌و جاف، جوتیاری نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆى كوله‌كه، به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ى گرانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كوله‌كه له‌ناوخۆى هه‌رێم كاته‌كه‌ى به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌شى پێویستى كه‌متربێت و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كیلۆ به 750 دیناره‌و له ده‌ریشه‌وه به 1000 تا 1500 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت".
هه‌رێمى كوردستان له کاتی پێگەیشتن تا مانگی تشرینی یەکەم لە به‌رهه‌مى كوله‌كه له خۆبژێویدایه و پێویستى ناوخۆ به كوله‌كه رۆژانه سه‌رو 50 ته‌نه.
ع
بیروڕا



