ئابووری

بەربەستی ناردنی مووچە نامێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەربەستی ناردنی مووچە نامێنێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە بەردەوامە.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "رێککەوتنێکی سیاسی ناوخۆیی و هەرێمی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر جێبەجێکردنی داواکاریی و گەرەنتیکردنی مافی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت زۆر نزیکە و ئەم هەنگاوەش کۆتایی بە ململانێی هەرێم و بەغدا دەهێنێت کە گەورەترین بەربەستی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران بوو".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan