ئابووری
دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنی هەولێر ئاشکرایکرد بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم دەستی بە دابینكردنی نەوت كردووە و هەرکات رێنماییان پێبگات دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر رایگەیاند "هەوڵدەدەن پێش كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی نەوت بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوشێوەی ساڵی رابردوو لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەكەن، بەڵام ئەگەر نەوتی پێویست بەردەست بێت لە ناوشاریش دابەشی دەكەن و حکومەتی هەرێم پاڵپشتی نرخ دەکات بۆ هاوڵاتییان".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت و لەرووی نرخ و کوالێتیشەوە نەوتی ئەمساڵ زۆر باشە و ئەمەش كاریگەریی لەسەر هەرزانبوونی نرخی نەوت لە بازاڕەکان دەبێت دەبێت".
ب ح

بیروڕا