ئابووری
پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووە و دەستیان بە رێکارە کارگێڕییەکان کردووە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رێگەی سایلۆکانەوە جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە و شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ ئەم قۆناغە پشکی هەرێمی کوردستان 57 ملیار دینارە و 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و 12 ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی دهۆک تەرخانکراوە".
ب ح

بیروڕا