ئابووری
هیچ گرفتێكى كه‌مى غازى ماڵان دروستنه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
غازفرۆشێكیش رایگه‌یاند، هیچ گرفتێكى كه‌مى غازى ماڵان له سلێمانى رووینه‌داوه و رۆژانه به‌شى پێویستیی غاز ده‌درێته بریكاره‌كان.
فاروق ره‌شید، غازفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له شارى سلێمانى هیچ گرفتێكى كه‌مى غاز رووینه‌داوه و رۆژانه بریكاره‌كان پشكى خۆیان وه‌رده‌گرن".
وتیشى "نرخى غازى ماڵان هیچ گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نه‌هاتووه و یه‌ك بتڵ به 8500 دیناره و بریكاره‌كانیش ئه‌و غازه‌ى وه‌ریده‌گرن به كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یگێڕن و دابه‌شى ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتییان".
ساڵانه له‌وه‌رزى زستان، به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌رى بۆ گه‌رمبوونه‌وه، گرفتى كه‌مى غاز دروستده‌بێت و به چه‌ند رۆژ جارێك غاز به‌ر هاوڵاتییان ناكه‌وێت.
ع
بیروڕا



