ئابووری
به‌غدا كه‌ى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداو كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت واژۆكرا، سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق له باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه و ناردنى پاره بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وت ده‌دات.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رێككه‌وتنه‌كه كراوه و سبه‌ینێ له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق گفتوگۆ ده‌كرێت و چاومان له‌وه‌یه هه‌ر سبه‌ینێ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بڕیار له‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات".
وتیشى "هیوادارین گرفت دروست نه‌بێت، به‌غداش له دوو بۆ سێ رۆژى داهاتوو پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ده‌خاته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ئه‌گه‌رى ناردنى پاره له لایه‌ن به‌غدا تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌وه سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش ناردنى پاره بكه‌وێته سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه مووچه‌ى مانگى حه‌وت دابه‌شده‌كرێت".
ع
بیروڕا



