ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی


مەودامیدیا-
سەرەڕای گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ببووە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام بەهۆی ئەگەری هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، نرخی نەوت دابەزی. 

ئەمرۆ سێشەممە 23ی ئەیلول، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی بۆ 66 دۆلار و 20 سەنت و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش دابەزی بۆ كەمتر لە 62 دۆلار و بەرمیلێكی بە 61 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. 
 
شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن"پشێبینییەكان بۆ خستنەڕووی زیاتری نەوت لەلایەن عیراق و ئەندامانی دیكەی ئۆپێك پڵەسەوە هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەو دابەزینەی كە ئێستا لە نرخی نەوتدا تۆمار كراوە". 
 
ئەوەش لە كاتێكدایە كە كۆمپانیای سۆمۆ لە چوارچێوەی رێكەوتنی ئۆپێك پڵەسدا هەناردەكردنی نەوتیان لە 3.4 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 3.45 ملیۆن بەرمیل زیادكردووە و عیراق و هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكانیش رێكەوتن دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكەنەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan