ئابووری
ملیاردێرى ئه‌مه‌ریكى: زێڕ ده‌گاته به‌رزترین ئاست
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ملیاردێرى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى له باره‌ى داهاتووى دۆلار و پاوه‌ند و یۆرۆ هۆشداریی ده‌دات، بۆ زێڕیش دڵنیایی ده‌داته وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داره‌كان.
ڕەی دالیۆ، ملیاردێرى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى، هۆشداریی دەدات لە دابەزینی نرخی دۆلار و یۆرۆ و پاوەند بەهۆی زیادبوونی قەرز و خەرجییەکانی حکومەتەوە".
ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره له‌باره‌ى داهاتووى زێڕ باسى له‌وه‌شكردووه "ئامۆژگاری وەبەرهێنەران دەکه‌م کە لەڕێگەی زێڕ سەروەت و سامانەکانیان هەمەچەشن بکەن، داهاتوو بۆ زێڕه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
له لایه‌كى تره‌وه، جۆشوا ماهۆنی، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای سکۆپ مارکێتس، رایگەیاند "جوڵەی زێڕ لە داهاتوودا بەهێزتر ده‌بێت و هه‌مووان گه‌شبینین به‌رامبه‌ر به نرخى زێڕ".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانى، نرخى ئاڵتوون له دوینێوه بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 100 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ع
بیروڕا



