ئابووری
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق له‌باره‌ى مووچه بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆبووه‌وه و پرسێكى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداو كۆمپانیاكانى نه‌وت بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریداوه به خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژى رابردوو ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه "هه‌رێم و به‌غدا و كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌هه‌رێم له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت رێككه‌وتوون".
رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه "بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت".
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسى هه‌نارده‌ى نه‌وت رێكناكه‌ون.
ع
بیروڕا



