ئابووری
به‌شێكى زۆرى بریكاره‌كانى غاز نرخى غازیان گرانكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له به‌دواداچونێكى مه‌ودا میدیا ده‌ركه‌وتووه "به‌شێكى زۆرى بریكاره‌كانى غاز، له دوكاندا و ئۆتۆمبێله‌كانیش، له به‌رانبه‌ر گۆڕینى بتڵێكى غاز، 500 دینار زیاتر وه‌رده‌گرن.
مه‌ودا میدیا به‌دوادچوونى كردووه و ده‌ركه‌وتووه "شۆفێرى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى غاز كه به كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێن، بۆ هه‌ر بتێڵێكى غاز، له برى 8500 دینار، 9 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
به‌پێى ئه‌و نرخه‌ى دیاریكراوه له لایه‌ن لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى نرخى گۆڕینى بتڵى غازى ماڵان 8500 دیناره، به‌ڵام بریكاره‌كانى غاز، ئه‌وانه‌ى دوكانیان هه‌یه و ئه‌وانه‌شى ئۆتۆمبێلیان پێیه پابه‌ندى ئه‌و نرخه نه‌بوون و 500 دینار زیاتر وه‌رده‌گرن.
كارمه‌ند سه‌باح، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ندینجاره له‌كاتى گۆڕینى غاز له برى 8500 دینار، 9 هه‌زار دینارى لێ وه‌رگیراوه، كاتێكیش ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕى، بریكاره‌كه غازه‌كه‌ت پێ نادات، سبه‌ینێش وه‌رزى سه‌رمایه، غاز ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌و نرخه‌ى ئه‌وان داواى ده‌كه‌ن، نه‌یكڕیت غازت ده‌ستناكه‌وێت یان پێت ناده‌ن".
ع
بیروڕا



