ئابووری
بازرگانیی هه‌رێم: چاوه‌ڕێى كارابوونى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى خۆراكین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌شێكى زۆر له هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراكیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌یان راگیراوه، وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێین.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به هه‌زاران خێزان له هه‌رێمى كوردستان فۆڕمى به‌شه‌خۆراكیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌یان راگیراوه".
وتیشى "َئه‌و خێزانانه ده‌بێت له قۆناغى دووه‌مدا كه به‌رنامه‌كه كه‌وته كار، به پاره فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك پڕبكه‌نه‌وه و له ئێستادا چاوه‌ڕێین به‌رنامه‌كه كارابێت و رایبگه‌یه‌نین".
له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو، له هه‌رێمى كوردستان و عیراق فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه كاراكراو به‌هۆیه‌وه سه‌دا 85 خێزانه‌كانى هه‌رێم ئه‌و فۆڕمه‌یان پڕكرده‌وه و ئه‌وانه‌شى پڕیان نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌شه‌خۆراكیان راگیراوه تا ئه‌و كاته‌ى فۆڕمه‌كه پڕده‌كه‌نه‌وه.
ع
بیروڕا



