ئابووری
مامه‌ڵه‌كردن به پاره‌ى كاش كۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بانكى ناوه‌ندیی عیراق پێشبینى ئه‌وه‌ى كردووه ساڵى داهاتوو كۆتایی دێت به مامه‌ڵه‌كردنى پاره‌ى كاش و له رێگه‌ى كارتى بانكییه‌وه هاوڵاتییان مامه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
زەرغام مو‌سا، بەڕێوەبەری چاودێریی دامەزراوە داراییەکان لە بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند "بانکی ناوەندیی لەچوارچێوەی رێکارە یاساییەکان و بەسەرپەرشتی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عیراق، پارەدانی ئەلیکترۆنی بەرەو پێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینوە".
باسى له‌وه‌شكرد "به تریلیۆنان دینار بە شێوەی ئەلیکترۆنی خەرج کراوە، بەتایبەتی لە وەزارەتی ناوخۆ مامەڵە بە پارەی کاش ناکرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دامەزراوەکانی تر‌ى حکومەت هاندەدەین بۆ چوونە ناو چوارچێوەی پارەدانی دیجیتاڵی ئەلیکترۆنی، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین تا ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو مامه‌ڵه‌كردن به پاره‌ى كاش نه‌مێنێت و به ئه‌لیكترۆنى بكرێت".
ع
بیروڕا



