ئابووری

نەوتی هەرێم دەبێتەهۆی زیادبوونی داهات لە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوتی هەرێم دەبێتەهۆی زیادبوونی داهات لە عیراق
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەنجامی کۆبوونەوەکانی رۆژی رابردوو لە بەغدا زۆر باشبووە، بەڵام نەوت لە هەرێمی کوردستان تەنها لە دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە و پێویستی بە رەزامەندی کۆمپانیاکانی نەوت هەیە و پرسی داهاتی ناوخۆش لەنێوان هەرێم و بەغدا یەکلانەکراوەتەوە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی لە داهاتی نانەوتی و بڕی نەوتی دیاریکراو رادەستی بەغدا بکات ،تاوەکو مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی دواتر بنێرێت، بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم داهات لە عیراق زیاد دەبێت و ئاستەنگ بۆ مووچە دروست نابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی نەوت رێگربوو لە هەناردەکردنەوەی نەوت بەڵام بەپێی رێککەوتنەکە، نەوت بە کۆمپانیاکان دەدرێت لەبری شایستەکانیان، لەئێساتادا ئامادەکاریی کراوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بەڵام (کۆمپانیای دی ئێن ئۆ) بەشداریی لە رێککەوتنەکە نەکردووە و داوای ماف و گەرەنتی زیاتر دەکات، پێشنیارکراوە ئەو بڕە نەوتەی کۆمپانیاکە بەرهەمی دەهێنێت لە پشکی ناوخۆی هەرێم ببڕێت تاوەکو (دی ئێن ئۆ) رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بڕی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە پێویستە رادەستی بەغدا بکرێت یەکلانەکردووەتەوەو ئەم پرسە بە هەڵواسراوی ماوەتەوەو بۆ ئەم مانگەش حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار رەوانەی بەغدا دەکات، بەڵام مانگانە هەرێم داهاتی ناوخۆ بە یاسای بودجە یان ئیدارەی دارایی بێت، هەردوو مەرجەکە جێبەجێ بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی فیدراڵ تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم دابین دەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan