ئابووری

هەشت کۆمپانیای نەوت راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت کۆمپانیای نەوت راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

کۆمپانیاکانی نەوت رایانگەیاند "بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق گەیشتووونەتە رێککەوتن".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست بە هەناردەکردنەوەی بڕی دیاریکراو لە نەوتی هەرێم دەکەنەوە".

ئەوەشیان خستەڕوو "پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوو رێککەوتنەکان واژۆ بکرێن و دڵنیایی پارەدان بە کۆمپانیاکانی نەوت دەدرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan