ئابووری

کێشەی مووچە بە سواڵ چارسەر ناکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی مووچە بە سواڵ چارسەر ناکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێک پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچوو لەبری چارەسەرکردنی هەمیشەیی کێشەی مووچە، کەچی بڕیاری ناردنی 120 ملیار دینار بۆ هاتنی مووچەی مانگی تەمموز دەکاتە منەت لەسەر خەڵکی کوردستان.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "دەسەڵات وا تێگەیشتووە مووچە سواڵ و سەدەقەیە هەرکات دابەشیبکات خێری خۆیەتی، نەوەک مافێکی یاسایی مانگانەی جێگیری فەرمانبەران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " هاتنی مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ وا بەستەیە بە ناردنی مانگانەی (120 ملیار) دینار کە دەکاتە (720 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ و دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە، ئەمەش هەنگاوی کرداریی پێویستە نەوەک پینەو پەڕۆ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan