عیراقی
کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە ناکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکى تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق ئاشکریکرد ئەستەمە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا بکرێت.
حەسەن هادی زائیر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "ناتوانرێت بە کارتی بایۆمەتری کڕدراو دەنگ بدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " تەنها خاوەن کارتی بایۆمەتری دەتوانێت دەنگ بدات بە میکانیزمی پشتڕاستکردنەوەی سێ هەنگاو لەنێوان کارتەکە و دەنگدەر و ئامێرێکی ئەلیکترۆنی".
ئەوەشی خستەڕوو "فرۆشتنی کارتی دەنگدەر بێ بنەمایە، چونکە ئامێرەکان تەنها پەنجەمۆری خاوەن کارتەکە دەناسنەوە، سیستەمی پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنی تەنها ڕێگە بە چوونە ناوەوەى دەنگدەر دەدات".
ب ح

بیروڕا