کوردستانی
بەناوی هێزی ئەمنییەوە چوونەتەسەر مارکێتێک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتابووە سەر مارکێتێک.
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کە دوو تۆمەتبار بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر مارکێتێک، بە بڕیاری دادوەر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (س، ع، س - ب، م، أ) دەستگیرکران کە سەر بەهیچ دام و دەزگایەکی ئەمنی نین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " تۆمەتباران پێشینەی تاوانکاریان هەیە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (432) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا