کوردستانی
هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی لەبارەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکی تیپی میوزیکی سنە لە ئیدارەی راپەڕین روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد نهدهبوو لەژێر پەردەی چالاکییەکی هونەرییەوە بیخەنە ناو داوی چالاکیێکی حزبی و بابەتەکە بە سیاسی بکەن.
هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی رایگەیاند "چەند رۆژێک لەمەوبەر پەیوەندییان بە بەندەوە کرا کە تیپی میوزیکی سنە لە ئیدارەی راپەرین ئاهەنگێکی جەماوەری ئەنجام دەدەن و پێیان خۆشە بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکەیت، ئەویش وەک هەمیشە کە پەیوەندیێکی باشی لەگەڵ ئەو تیپەدا هەیە و لە هەمو چالاکییە هونەرییەکانیان لە باشووری کوردستان بەشداریکردووە و کە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکات ئەوان بەپیریەوە دێن، بۆیە بەخۆشحاڵییەوە رویشت بۆ بینینیان و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکەدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کاتێ گەیشتووەتە شوێنی ئاهەنگەکە، حەپەساوە کە بینی ئاهەنگێکی سیاسی و حزبییە و بۆ تەمەن و پێگەی جوان نەبووە ئاهەنگەکە بەجێبێڵێت ، پێیان نەوتووە کە ئاهەنگەکە حزبییە، لەوەش ناخۆشتر بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان بووە، بۆیە سوپاسیان دەکات بۆ ئەو پێشوازی و رێزەی لەلایەن رێکخەرانی ئاهەنگەکەوە لێی گیراوە، بەڵام بەراستی نەدەبوو بەو شێوازە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و لەژێر پەردەی چالاکییەکی هونەرییەوە بیخەنە ناو داوی چالاکیێکی حزبی و بابەتەکە بە سیاسی بکەن".
ب ح

بیروڕا