کوردستانی

شەپۆلێکی فراوانی بەفر و بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی فراوانی بەفر و بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد شەوی هەینی لەسەر شەممە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەونەژێر کاریگەری تەوژمە هەوایەکی ساردو نزمە پەستانێکی فراوان و قوڵی جەمسەریی باکوور لەلایەکی ترەوە هاتنی شێیەکی باشی زەریای ئەتڵەسی بۆ سەر دەریای ناوەڕاست ئەمەش دەبێتەهۆی چالاکبوونی شەپۆلەکانی دابارینی هەردوو دەریای ناوەڕاست و رەش بەڕووی ناوچەکان.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "پێشبینی دەکەن بارانێکی زۆر باش لە هەموو ناوچەکان ببارێت بەبڕی سەرووی 40 ملم تاوەکو سەرووی 150 ملم، زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات دەبێت و دواتر رۆژئاوا و ناوچەکانی گەرمیان ، لە هەندێک شوێنی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و هەولێر. بادینان زیاتر لە یەک مەتر بەفر دەبارێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە کۆتایی شەپۆلەکەدا ئەگەری فراوانبوونی بەفربارین زیاتر دەبێت تاوەکو خوار 800 مەتر بەرزی لە ئاست رووی دەریاوە دادەبەزێت و لە دەوروبەری 600 مەتر و بۆ سەرەوە ئەگەری بەفر و باران بەتێکەڵی هەیە هەندێ کات، دابارینەکە بەگشتیی بەشێوەی دێمی و زستانی دەبێت و پێشبینی هیچ جۆرە لافاوێکی لێناکرێت ئەویش بەهۆی باڵادەستبوونی سەرما لەشەپۆلەکەداو ناچالاکی شێی گەرمۆکەیی و دەریای سوور".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan