ئەدەب و هونەر

ژن چی پێ خۆشە لە كاتی سێكس کردن "سەرجێیی"

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن چی پێ خۆشە لە كاتی سێكس کردن "سەرجێیی"
مەودا میدیا-

سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار، دروود و ڕەحمەت لە ‌پێغەمبەری ئازیز (صلی اللەعلیە وسلم) و هەروەها لە ئال و یارانی.
بۆ‌ وەڵامی ئەم پرسیارە بە ڕێگەی شەرعی.

داخوازییەكانی ژن و مێرد لە سەرجێیدا(جماع) بۆ یەكتری تەنها لە سنووری حەڵاڵ و ڕێپێدراودا بۆیان ئەنجام دەدرێ، ئەوەی حەرامە نەخێر و هەرلایەك بۆ ئەوەی تری بكات هاوكار و هاوبەش دەبێ لە گوناه و سزایەكەی.

ئەوەی حەرامە ڕوونە، سەرجێی كۆم(الدبر) و سەرجێی وەختی بێنوێژی و وەختی نیفاس، یاخوود سەرجێی كاتی ڕۆژووی فەرز و وەختی ئیحرام لە حەج و .. بەدەر لەوانە یان حەڵاڵە یان شەرع لێی بێدەنگ بووە، واتە ڕێپێدراوە، وەكو مژینی ئەندام و ڕەحەتبوونی هەردوولا بە دەست و پەنجە بەكارهێنان... 
ئێمە هەرچەند لە ڕووی عورف و ئەدەب و سروشتەوە پێمان باش نییە دەم بەكار بێت لە كاری سێكسی بەڵام ناكرێ حەرام بكرێ چونكە دەقێكمان نییە لە قورئان و فەرموودە بە ئاشكرا حەرامی كردبێ.. ڕەنگە بكرێ لە ڕووی پێوانەوە پێوان بكرێ لەسەر حەرامكردنی پیسەكان (ویحرم علیهم الخبائپ) یان هەر شتێك زیان بدات حەرامە.

 ئەگەر بەكارهێنانی دەم ببێتە مایەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی حەتمەن حەرام دەبێ.. لە ڕووی ڕەوشتە بەرزەكانیش، هەیبەت كەم دەكاتەوە یاخوود دەمێك كە بۆ نانخواردن و زیكر و یادی خوا و قسەی خێر بێت چۆن دەگونجێ لە دامێندا بەكار بێت!؟ بۆیە وتومانە ئەوە دەكوێتەوە نێوانی ژن و مێردەكە خۆیان، با زۆركردنی تێدا نەبێ چونكە پەیوەندی هەشە بە حەز و بێزەوە، ڕەنگە ئافرەتێك بێزی دەمی خۆی بەكار بهێنی لە شەهوەتی مێردی، دەبێ رێزی لێ بیگرێ و زۆری لێ نەكرێ، لە رراستیش ئەو جۆرە ڕەفتارانە دزەیان كردووە لە ناموسوڵمانان و رۆژئاوەوە و خزاوەتە نێو ئێمەوە و شتێكی ناسروشتی و نامۆیە.

بەپێی رای شارەزایان و پزیشكانی ژنان، پێویستە لە كاتی سەرجێی و سێكسی هاوسەران، پیاو بەشێوەیەكی نەرم و نیان و دور لە مامەڵەی توند و بەشێوەی وروژاندن لەگەڵ هاوسەرەكەی مامەڵە بكات ، ژن دەیەوێت بەشێوەیەکی لەسەرخۆو بە لەسەرخۆیی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بۆدەستپێکردنی سێکسێکی تەندروست و چێژ بەخش.

ئەم بابەتە لە پێگەی تایبەتی بە پرسیارییە شەرعییەكان وەرگیراوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان