تەندروستی

بگری بۆ ئەوەی ئەم پێنج سوودەت دەستبكەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بگری بۆ ئەوەی ئەم پێنج سوودەت دەستبكەوێت
مەودا میدیا-
گریانی مرۆڤەكان تەنیا بۆ كات و ساتە ناخۆشەكان نییە بەهۆی ئازار یان خەم و لەدەستدانی كەسێكی ئازیزییەوە، بەڵكو وەكو دەوترێت فرمێسك و گریانی خۆشیش هەیە.

ئەمانەی خوارەوە چەند سوودێكی گریانن كە مرۆڤ بەهۆیانەوە دەستی دەكەوێت:

یەكەم: گریان چاوەكانی مرۆڤ لە میكرۆب و كۆبوونەوەی خۆڵ و تۆز پاكدەكاتەوە كە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر یەك كەڵەكە بوون، هەروەها چەندێتی فرمێسك رشتن رۆڵی هەیە لە پاكبوونەوەی زیاتری چاوەكانی مرۆڤ.

دووەم: بەتەڕی هێشتنەوەی چاوەكان، چونكە بەهۆی سەیركردنی تەلەفزیۆن و مۆبایل و زۆر سەیركردنەوەی زۆرجار چاوەكانی مرۆڤ تووشی وشك هەڵاتن دەبن، بۆیە بەهۆی فرمێسك و گریانەوە بەتەڕی دەمێننەوە و تووشی لاواز بوون نابن.

سێیەم: زۆرجار مرۆڤەكان بەهۆی كێشە و گیروگرفت و رووداوە ناخۆشەكانەوە تووشی دوودڵی و بێ هیوا بوون دەبێت، بەڵام بەهۆی گریانەوە لایەنی مرۆڤبوونی تیایدا زاڵ دەبێت و شتە ناخۆشەكانی بیردەچێت و دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

چوارەم: گریان دەبێتە هۆی لەناوچوونی مادە ژەهراوییەكان، مرۆڤەكان بە هۆكاری زۆر مادەی ژەهراوی لە جەستەیاندا كۆدەبێتەوە، بەڵام گریان رووبەڕووی ئەو مادە ژەهراویانە دەبێتەوە و لەناویان دەبات.

پێنجەم: گریان مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشییەكانی شەكر و كۆڵۆن و بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.

Qaiwan
Qaiwan