ئەدەب و هونەر

سێكس هۆكاری جیابوونەوەی ژن و مێردە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێكس هۆكاری جیابوونەوەی ژن و مێردە
مەودا میدیا-

 ئاشناكردنی گەنجان بە بابەتە سێكسیەكان و ژن و مێردایەتی پێش هاوسەرگیری زۆر گرنگ و زەرووییە، چونكە نەبوونی زانیاری سێكسی هۆكاری %90 ی جیابوونەوەی هاوسەرانە.

شارەزایانی ئێرانی لە بواری پەیوەندی سێكسی نێوان هاوسەران ده‌ڵێن "كەمی پەروەردە و لێهاتووی لە چالاكیەكانی ژیانی ژن و مێردایەتی هۆیەكی سەرەكیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەنجان به‌ كێشه‌كان پاش هاوسەرگیری".

ئەوەش دەخەنەڕوو "هۆكاری تەڵاق بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە كەوا خێزانەكان ئەم جۆرە زانیاریانەیان لە منداڵەكانیان قەدەغكردوە،بۆیە ئەوانیش ناچارن پەنا ببەنە به‌ر هاوڕێكانیان یاخود سایتە سێكسیەكان،بێگومان ئەمەش هۆكارێكی دروست نیە بۆ بە دەست خستنی زانیاری لەوبارەیەوە."

هەروەها ئامۆژگاری خیزانەكان دەكه‌ن بەوەی كە پێش هاوسەرگیری پەروەردەیەكی دروست و زانیاری گونجاو لەوبارەیەوە بدەنە نەوەكانیان بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو كێشانە نەبنەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان