کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: ئەستەمە بتوانین چاکسازی بکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكەیەوە پەیامێك بۆ سەركردایەتی و هەموو كادیر و ئەندمان و لایەنگرانی حزبەكەی بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، وەک هەڤاڵێکی یەکێتیی، ئامانجم یەکێتیی ناو ریزەکانی یەکێتییە.
پەیامێک لە قوباد تاڵەبانیەوە
كەسوكاری سەربەرزی شەھیدان
سەركردایەتی و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوێكی ھەڤاڵانەتان لێ بێت..
بە بۆنەی یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەک بە یەکتان دەکەم. هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا سڵاو دەنێرم بۆ رۆحی سەرۆک و رابەرمان مام جەلال و هەموو ئەو سەرکردە تێکۆشەرانەی بەر لە ٤٥ ساڵ لە لوتکەی بێهیواییدا بە دامەزراندنی یەکێتیی و هەڵگیرسانی چەخماخەی شۆڕشی نوێ هیوایان بۆ گەلەکەمان گەڕاندەوە. هەروەها سڵاو دەنێرم بۆ رۆحی بەرزەفڕی شەهیدان کە بە خوێن و گیانی پاکی خۆیان کوردستان و یەکێتیان بەم رۆژە گەیاند.
هەڤاڵانی خۆشەویست.. هەمێشە لەبری قسەکردن، هەوڵمداوە لە پشتی پەردەوە یارمەتیدەری هێورکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بم، بەڵام ئێستا و لەم بۆنە پیرۆزەی یادی دامەزراندنی حزبی شەهیداندا، مەبەستمە بە کورتی جەخت لەسەر چەند خاڵێک بکەمەوە کە پەیوەندیدارن بە دۆخی ئەمڕۆی یەکێتی و کوردستان و رۆڵی بەندەوە.
یەکەم: وەک هەڤاڵێکی یەکێتیی، ئامانجم یەکێتیی ناو ریزەکانی یەکێتییە. خۆشبەختانە لەم قۆناغەدا و بە تایبەتیش لە دوای یەكەم کۆنگرە كە لە غیابی سەرۆک و رابەرمان مام جەلال ئەنجامدرا، یەکێتی بەرەو ئەم یەکڕیزییە هەنگاو دەنێت، بەڵام ئەمە بەس نییە و چاوەڕوانی زیاترمان لێ دەکرێت، بۆیە پێویستە روحی هەڤاڵانە لەناو خۆماندا بەهێزتر بکەین. لە دەرگای هەموو ئەو هەڤاڵانە بدەین کە رۆژێک لە رۆژان بە هەر هۆکارێک زویر بوون و ئاشتیان بکەینەوە و هەرگیز دەستبەرداری سیاسەتی چەپکە گوڵەکە نەبین و لەژێر سێبەری ماڵە گەورەکەدا هەموومان بەیەکەوە یارمەتیدەر و هاوکاری هەر دوو هەڤاڵی هاوسەرۆک بین.
با بۆ هەموو لایەک روون بێت کە من تەنیا برایەکم نییە، بەڵکو دوو برام هەیە کە کاک بافڵ و کاک لاهورن. هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و کادیران و ئەندامانی یەکێتیش هەڤاڵی ئازیزی منن. بۆیە با کەس هەرگیز رۆژێک لە رۆژان بیر لەوە نەکاتەوە کە دەتوانێت بە بڵاوکردنەوەی درۆ و بوختان ناکۆکی لەناو ئێمەدا دروست بکات.
خاڵی دووەم: نوێبوونەوە كە دروشمی كۆنگرە و ناونیشانی سەرەكی كاری ئێستای یەكێتی ـ یە، بەبێ بەشداری چالاکانەی ژنان لە بڕیاردا بەدی نایەت، بۆیە ئەركی هەموومانە دەرفەت و زەمینەی هاتنە پێشەوەی زیاتری ژنان لەناو یەكێتی بڕەخسێنین. نوێبوونەوە تەنها بە پیاوان ناكرێت و بەشداری ژنان خۆی مەرجی جێبەجێكردنی ئەم دروشمەیە بە كردەوە و مانا پێ بەخشینی راستەقینەیەتی بۆ هێزێكی پێشكەوتنخواز و سەرمەشقی وەك یەكێتی كە بڕوای تەواوی بە توانا و رۆڵی ژنان بەتایبەت و گەنجان بەگشتی هەیە. بۆیە بەندە پێداگری دەکات لەزیادکردنی رۆڵی ژن و بەهێزکردنی بوونیان لەکایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا.
خاڵی سێیەم: مێژووی دوور و نزیکمان پێمان دەڵێت کە ناتوانین هیچ دەستکەوتێک بۆ کوردستان بەدی بهێنین ئەگەر وەک کورد لەناو ماڵی خۆماندا نا تەبا بین، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا رەنگە ئەو تەباییە بەپێی پێویست نەبێت و کاری دڵسۆزانەی زیاتری دەوێ.
بە راشکاوی دەڵێم سیاسەت لەسەر کۆنەقین ناکرێت. ئەگەر بمانەوێت حوکمڕانییەکی تەندروست بونیاد بنێین دەبێت دوور بکەوینەوە لە هەر هەنگاوێک کە ناکۆکی و بێ متمانەیی دروست بکات. من لەم پێناوەدا هەوڵی زۆرم داوە و زۆرجاریش بەداخەوە لۆمە کراوم.
خاڵی چوارەم: هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە کوردستان پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی لە حوکمڕانیدا هەیە. بەڵام ئەستەمە بتوانین چاکسازی بکەین، ئەگەر بێتو متمانە دروست نەکەین. چاکسازی بەتەنیا بە لایەنێک ناکرێت، بە هەموومانەوە دەکرێت بە تایبەتیش پێویستە متمانەیەکی تەواو لەنێوان لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتدا هەبێت. ئێستا کاتی ئەوەیە بە کۆدەنگی بڕیاری گەورە بدەین لە پێناوی چاکسازی و گەشەپێدان و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری و راستکردنەوەی هەڵەکانی حکومڕانی. با هیچ کەس و لایەنێکیشمان پێمان وانەبێت کە بێبەرین لە هەڵەکانی رابردوو، بەتایبەت یەکێتی و پارتی.
بەبێ هیچ زیادەڕۆییەک دەڵێم ئێمە ئەگەر بە دڵسۆزی و بە یەکگرتوویی و بە پلان و بە دوور لە سیاسەتی کۆنەقین هەنگاو بنێین، ئێستاش ئەوەندە سەرمایەی مادی و مرۆیی مەزن لەم وڵاتەدا هەیە کە دەکرێت کارێک بکەین لەماوەی چەند ساڵێکدا بناغە و ژێرخانێکی ئەوەندە پتەو دروست بکەین کە بەدابەزینی نرخی نەوتیش، هەر بتوانین ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییەکانمان دابین بکەین.
ئەمەی باسم کرد کورتەیەک بوو لەو سیاسەتەی باوەڕم پێیەتی و لەسەری بەردەوام دەبم، هەموو ژیانی سیاسی خۆشم لەسەر بنەمای ئەم رێبازە بونیاد ناوە کە ئەلفوبێکەی لە باوکم و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە فێر بووم.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە یادی دامەزراندنی یەکێتی لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەم و دڵسۆزانی یەکێتی دڵنیا دەکەمەوە کە یەکێتییەکەتان خوێنێکی تازەی بەبەردا هاتووەتەوە و بە گوڕتر لە جاران و هەمیشە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەماندا تێدەکۆشێت.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.