ئەدەب و هونەر
كتێبی "جینۆسایدی ئەرمەن و رۆڵی كورد تێیدا" چاپكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كتێبی "جینۆسایدی ئەرمەن و رۆڵی كورد تێیدا" چاپكرا و بەم زووانە دەگاتە زۆرینەی كتیبخانە گشتییەكان و شوێنەكانی كتێب فرۆشی بۆ ئەوەی زۆرترین خوێنەرانی هەرێمی كوردستان سوودی لێ ببینین.
كتێبەكە لێكۆڵینەوەیەكی نووسەر مامۆستا "محەمەد حەمەساڵح تۆفیق"ە سەبارەت بە مێژوو و هۆكارەكانی جینۆسایدی نەتەوەی ئەرمەن كە لە ساڵی 1915 لەلایەن عوسمانییەكانەوە بەرانبەریان كراوە و بەپێی ئامارەكان نزیكەی 1 ملیۆن و پێنج سەد هەزار ئەرمەنی تێیدا كوژراون.
جێگای ئاماژەیە ئەو كتێبە دوازدەیەمین چاپكراوی ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوەیە و لە چاپخانەی كارۆ چاپكراوە.