کوردستانی
یەكێتی لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە داوایەك لە سێ سەرۆكایەتیيەكەی عیراق دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دەكات، هێرش و بۆردوومانەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم و عیراق بووەستێنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فراكسیۆنی یەكێتيی نیشتیمانيی كوردستان كە بۆ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراقی ناردووە، داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی یاسایی دەكات كە نوێنەری پارێزەرانی نێودەوڵەتیشیان تێدابێت، بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژ بە دەوڵەتی توركیا لە دادگای نێودەوڵەتی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بۆردوومانەكان.
هەروەها فراكسیۆنی یەكێتى داوا لە وەزیری دەرەوەی عیراق و نوێنەری عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات، داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بكەن بۆ وەستاندنی بۆردوومانەكانی دەوڵەتی توركیا و داواش لە سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دەكات، تەواوی هەوڵەكانی خۆیان بۆ راگرتنی هێرشەكانی توركیا بخەنەگەڕ و پەلامارەكانی توركیا رابگرن.
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەبارەی هێرشە ئاسمانیەكەی دوێنێی كونە ماسیشەوە دەڵێت بەداخەوە لەو بۆردوومانەدا ژمارەیەك گەشتیار تیایدا شەهید و برینداربوون كە ئەوەش بەزاندنی سەروەريی خاكی عیراق و رێزنەگرتنە لەو گفتوگۆیانەی كە تیایدا باڵیۆزی توركیا لە عیراق ئاگادار كرایەوە".