جیهانی

كوشتنی قاسم سولەیمانی وەڵامی گاڵتەپێكردنی خامنەیی بوو بە ترەمپ

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوشتنی قاسم سولەیمانی وەڵامی گاڵتەپێكردنی خامنەیی بوو بە ترەمپ
مەودا میدیا-

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی جریوەیەكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا كەوا ئێرانی بە هاندان بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا تۆمەتباركرد و هاوكات هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی كردبوو راگەیاند "تۆ ناتوانی هیچ بكەی".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیبووی "ئێران لە پشت هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكایە لە بەغدا و بەتوندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەك دەدەینەوە بكرێنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا".

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی وتبوو، لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا وەڵامی یەكلاكەرەوەمان دەبێت".

لە بەرانبەر ئەو هەڕەشانەی ترەمپ دا، عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وەڵامی جریوەكەی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند "ئەم كەسە جریوەیەكی كردووە و دەڵێت ئێران بەرپرسە لەو رووداوانەی لە عیراق روودەدەن و وەڵامی  ئێران دەدەینەوە".

خامنەیی ئەوەشی نووسیبوو "یەكەم: ناتوانی هیچ بكەی. دووەم: ئەگەر تۆ عەقڵانیت، كە وانیت، دەبینین ئەو هەموو تاوانانەی لە عیراق و ئەفغانستان كردووە وایكردووە ئەو دەوڵەتانە رقیان لێت بێت".

جێگای ئاماژەیە شەوی رابردوو لەڕێگای فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشی كردە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و بەو هۆیەشەوە كوژران.

تویتەکەی عەلی خامنەیی
Qaiwan
Qaiwan