جیهانی

سێ وڵاتی ئەوروپی داوای چوونە دەرەوەی توركیا لە لیبیا دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سێ وڵاتی ئەوروپی داوای چوونە دەرەوەی توركیا لە لیبیا دەكەن
مەودا میدیا-

هەریەك لە فەرەنسا، ئیتالیا و ئەڵمانیا، داوای كۆتاییهێنان بە دەستوەردان و لەشكركێشییە سەربازییەكانی توركیا و وڵاتانی دیكە بۆ سەر خاكی لیبیا دەكەن.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا هەریەك لە پاریس، رۆما و بەرلین داوا دەكەن بەپەلە هەموو دەستوەردانە سەربازییەكان لەسەر خاكی لیبیا بەبێ مەرج كۆتاییان پێ بهێنرێت و رێز لە یاساكانی ئەنجومەنی ئاسایش بگرن.

هاوكات توركیا، فەرەنسای تۆمەتبار كردووە بەوەی رۆڵێكی خراپ دەگێڕێت لە لیبیا و پاڵپشتی هێزەكانی حەفتەر دەكات كە دژ بە حكومەتی متمانەپێكراوی نێودەوڵەتی دەجەنگێت، فەرەنساش پێشتر توركیای تۆمەتبار كردبوو كە ئەنقەرە یارییەكەی مەترسیدار دەكات لە لیبیا و داوایكردبوو چیتر هەنگاوی سەربازی و لەشكركێشی درێژە پێ نەدات.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە