جیهانی
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: ئەردۆغان لەسەر پشتیوانی دارایی قەتەر دەژی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەسەر پشتیوانی دارایی قەتەر دەژی، ئاماژە بەوەشدەكات قەتەر پشتیوانی دارایی بزوتنەوەی حەماس دەكات دژ بە دەسەڵاتی فەلەستین.
رۆژنامەی "میكۆر ریشۆن" ی ئیسرائیلی، رایگەیاندووە" قەتەر پارەیەكی زۆر بەكاردەهێنێت بۆ خزمەتی سیاسەتەكانی و پشتیوانی لە هەریەك لە رێكخراوی ئیخوان موسلیمین و بزوتنەوەی حەماس، هەروەها پشتیوانی دارایی حكومەتەكەی فایز سەراج دەكات لە لیبیا."
ئەو رۆژنامەیە باسی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لەگەڵ تەمیم بن حەمەدی دووەم میری قەتەر كردووە، كە تیایدا ئەردۆغان داوای پارەیەكی زۆری لێكردووە تا پشتیوانی سەربازی لایەنگرانی هەردوو وڵات بكات لە لیبیا."
ئەو هاوكارییانەی قەتەر تەنها بۆ ئەو وڵاتانە نەبوون، بەڵكو وەك رۆژنامە ئیسرائیلیەكە ئاشكرایكردووە،" حكومەتی قەتەر لە سوریاش هاوكاری دارایی توركیا دەكات بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی، وەك دیپلۆماتكارێكی توركی ئاماژەی پێكردووە ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەیدا بە میری قەتەری وتووە بەهۆی ئەو قەیرانەی توركیا پێیدا تێدەپەڕێت، پێویستە دەوحە هاوكاری زیاتری ئەنقەرە بكات."
بەپێی هەواڵی رۆژنامە ئیسرائیلیەكە، قەتەر هەر بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵكو پارەیەكی زۆری لە توركیا خستووەتە بواری وەبەرهێنانەوە، تا هاوكاری ئابوری ئەو وڵاتەی پێبكات، كە بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاوە لیرەی توركیی دابەزیوە و بواری گەشتیاری ئەو وڵاتەش دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتیش دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشێوەیەك بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە قەتەر بەبەهای زیاتر لە 15 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە توركیا ئەنجامداوە.