جیهانی

تورکیا نیگەرانە لەبەرانبەر گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا نیگەرانە لەبەرانبەر گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی خۆی راگەیاند لەبەرانبەر کوشتنی قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودسی ئێرانی رایگەیاند نیگەرانە بەرانبەر گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە "هه‌ست به‌ نیگه‌رانییه‌كی قوڵ ده‌كه‌ین له‌ ئاست گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگەیاندووە "شتێكی روونه‌ كه‌ ئه‌و گورزه‌ ئاسمانییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، كه‌ تێیدا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس قاسم سوله‌یمانی كوژرا، ره‌وشی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر و ناسه‌قامگیرتر ده‌كات".

هەروەها ئه‌نقه‌ره‌ هۆشداری داوە سەبارەت بەوەی ئه‌گه‌ر عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكان زیانێكی زۆر به‌ ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه دەکەوێت‌.

 ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو بەهۆی هێرشێکی موشەکی هێزەکانی ئەمریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا هەریەک لە قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودس و ئەبو موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی کوژران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان