کوردستانی
سلێمانی.. رێکارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە چەند بڕیارێکی لە درێژەی زیادکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەئ ڤایرۆسی کۆرۆنا دا، بەپێی بڕیارەکە دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی تاوەکو (2020/7/4) رادەگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوێک، ئەمڕۆ شەممە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (42)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
1-هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (2020/7/1) بە داخراویی دەمێنێتەوەو ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاری دەکات.
2-راگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆو کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەپێی سروشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، درێژ دەکرێتەوە بۆ ڕۆژی (2020/7/4).
3-هەموو مزگەوت و پەرستگا و شوێنە ئاینییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.
4-تاقیکردنەوەی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەو تاقیکردنەوەی پراکتیکیی ئامادەییە پیشەیەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بە پێیی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچن.
5-تا رۆژی (2020/7/4) هەموو نۆرینگە ئەهلیەکانی پزیشکی ددان دادەخرێن و لەکاتی زۆر پێویستدا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی سەنتەرە راوێژکارییەکانی پیرەمێرد و شۆڕش تایبەت بە ددان بکەن. هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگە و نەخۆشخانەیەکی ئەهلی پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
6-تا رۆژی (2020/7/4) لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، چێشتخانەکان تەنها بە دلیڤەری دەتوانن کاربکەن و چایخانەو قاوەخانەو ساردەمەنیەکانیش بەبێ شوێنی دانیشتن دەتوانن بەردەوام بن.
7-نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، جیمەکان، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنە و کۆڕو کۆبوونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە.
8-پرسە و پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن.
9-گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس) تا رۆژی (2020/7/4) لە سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، رادەگیرێت، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
10- هەر شۆفێرێکی (تەکسی) پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
11-قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاوڵاتییان بەپێی رێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
12-لە دابەشکردنی مووچەدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان و فەرمانگەکان بەپێی لیستی مووچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو رۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت مووچە دابەش دەکەن.
13- لە هەر شوێنێک، رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
14-هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
15-پێویستە هاوڵاتییان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن.
16-پێویستە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان لێپرسینەوەو ڕێکارەکان وردترو زیاترو خێراتر بکەن و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
17-دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنوورە کارگێڕییەکانی خۆیان رێنمایی پێویست دەربکەن.