کوردستانی

راوێژکارێکی بارزانی: خیانەتی نیشتمانییە داوای لەناوچوونی قەوارەی ھەرێم بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژکارێکی بارزانی: خیانەتی نیشتمانییە داوای لەناوچوونی قەوارەی ھەرێم بکرێت
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان کە لە ئێستادا راوێژکاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە رایدەگەیەنێت دژایەتیکردنی قەوارەی سیاسی و دەستووری ھەرێمی کوردستان دژایەتیکردنی ئیرادەی ھەموو کوردە و باس لەوەش دەکات ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر دووپاتی دەکاتەوە کەوا حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ریفۆرم و چاکسازی کارگێڕی و دارایی ھەیەو لە کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە

مەسعود حەیدەر، راوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت "ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر دووپاتی دەکاتەوە کەوا حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ریفۆرم و چاکسازی کارگێڕی و دارایی ھەیەو لە کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە کە بەو ئاراستە کار دەکات".

دەشنووسێت "دژایەتیکردنی قەوارەی سیاسی و دەستووری ھەرێمی کوردستان دژایەتیکردنی ئیرادەی ھەموو کوردە، سوکایەتیکردنە بە  خوێنی سەدان ھەزار ژن و پیاو  و منداڵی کورد کە گیانیان بەخشیوەو بوونەتە قوربانی دەستی رژێمەکانی عیراق لە سەد ساڵی رابردوو".

باس لەوەش دەکات "وەلێ خیانەتی نیشتمانیە داوای لەناوچوونی قەوارەی ھەرێم بکەی، ئەم قەوارە ھەموو گەلی کوردستان ئازاری بۆ کێشاوە، فیشەک نراوە بە ناو دەمی کچ و کوڕی کوردەوە بۆی، پەتی سێدارە خراوەتە ملی لاوو پیری کوردەوە بۆی،  لە بیرتان چوو سەرپۆش و جلەکانی ئافرەتی کورد بە ئیڤای عەسکەریەوە  ھەڵواسرابوو".
Qaiwan
Qaiwan