کوردستانی

بڕیاری نوێ دەرچوو... قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ دەرچوو... قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد و بڕیاریشدا تا 5ی مانگی داهاتوو قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام بێت.

دەقی بڕیارەكان:
یەكەم:داخستنی تەواوەتی هەموو زاڵگەكانی سنووری دەرەوەی ئیدارەی گەرمیان(ئیدارەی گەرمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانەقین ـ جەلەولاـ سەنگاو) تاوەكو بەرواری5ی 7 كاتژمێر 12ی شەو.

دووەم: بەپێی ئەو دەسەڵاتەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ بەئیدارەی گەرمیانی داوە وە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی كارمەندان و فەرمانبەران لە دامودەزگاكانی حكومەتدا پشووی فەرمی درێژدەكریتەوە تا بەرواری 4ی 7
جگە لە دامەزراوە ئەمنییەكانی سەربەوەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و ئەو فەرمانگەو دامەزراوانەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكەن، ئەوانیش بەپێ ی پێویستی فەرمانگەكانیان فەرمانبەراەكانیان لەئەركدا دەبن.

سێیەم: لەماوەی ڕاگەیاندراوی قەدەغەی هاتووچۆدا بۆ دەرەوەی شارەكان كارئاسانی بۆ جوتیاران ڕاپەڕاندنی كاروباری كشتوكاڵی و كێڵگەكانیان‌ دەكریت بەومەرجەی لە كاتژمێر 5ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە كاتی دەرچوون و گەڕانەوەیان بیت .

چوارەم:داخستنی مەزادخانەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان(كەلارـ كفری).

پێنجەم:سەرجەم مزگەوتەكان بەداخراوی دەمێننەوە،هۆڵەكانی پرسەو ئاهەنگگێڕان و پاركەگەشتیارییەكان و ئەو شوێنانەی كە هاووڵاتیانی تێدا كۆدەبێتەوە بەقەدەغەكراوی دەمێننەوە.

پێنجەم:هەموو كۆڕو كۆبونەوەو رێپێوان و گردبوونەوەیەك لەپیناو هەرچیدا و بۆهەرمەبەستێك ریگە پێدراو نیه،‌ لەبەرهۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوامان وایە هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنوورەكەمان پابەندبن پێیەوە، ئەم بڕیارە لەبەر بەرژەوەندی گشتیەو
داوادەكەین هیچ لێكدانەوەیەكی دیكەی بۆنەكریت.

شەشەم:جەخت دەكەینەوە لە داخستنی مەلەوانگەو هۆلەكانی لەشجوانی و كافتریا و نێرگەلەخانەكان و هۆلەكانی بلیارد و شوینی یاریكردنی منداڵان(هۆلەداخراوەكان و كراوەكان).

حەوتەم: بازاڕ و چاخانەو چێشتخانەو لەفەفرۆش و شیرینیخانەو شوێنكاری ساردەمەنییەكان لەكاتژمێر 10ی شەوەوە دادەخرین تا 6ی بەیانی وەلەكاتی كاركردنیشدا پێویستە
كورسی و مێز بەكارنە‌هێنن بەڵكو تەنها دەبێت بەسەفەری كاربكەن.

هەشتەم: جەخت دەكەینەوە لە رێگریكردن لە هەر بۆنەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوماڵان و نێو باخ و گەرەكەكاندا داواكارین لەبەر سەلامەتی خۆتان و خانەوادەكانتان پابەندبن پێیەوە چونكە مەترسی ڤایرۆسەكە بڵاوەو نابێت زەمینە سازی زیاتر بۆ بڵاوكردنەوەی بكریت.

نۆیەم: عیادە پزیشكییەكان و نۆرینگەكان و دەرمانخانەكانی لاكۆڵان و سەرتاشخانە و سەنتەرەكانی جوانكاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبەجێبكەن، بە پێچەوانە و سزادەدرین و دادەخرێن.
دەیەم: مینی پاس و تاكسی و هۆكارەكانی دیكەی گواستنەوەی نێوخۆی ریكارەكانی خۆپاریزی جێبەجێبكەن بەپێچەوانەوە ئۆتۆمبیلەكانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت.

یانزەیەم: لەسەروبەندی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەراندا پێویستە سەرجەم بانكەكانی سنوورەكەمان پلان و بەرنامەی تایبەتیان هەبیت بۆ جێبەجێكردنی ڕینماییە تەندروستییەكان ڕێگیركردن لە قەرەباڵەغی.

دوانزەیەم: ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان دەسەڵاتی تەواو دەداتە قائیمقامەكان بۆریكخستنەوەی كاروباری هاووڵاتیان و جێبەجێكردنی بڕیارەكان لەڕیگای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەكان بەهاوكاری و هەماهەنگی هێزەئەمنییەكان.
Qaiwan
Qaiwan